Baxshin

دەزگای خێرخوازی بەخشین

..................................................................................................................................................

دەربارەی دەزگای خێرخوازی بەخشین

بەخشین ده‌زگایه‌كی خێرخوازی مۆڵەت پێدراوه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كانی حكومه‌تی عێراق و فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌ریتانی و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌، هه‌وڵ ده‌دات بۆ هاوكاری كردنی بێباوكان و نەخۆشان و هه‌ژاران له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی هاوكاری دارایی و دروست كردنی خانوو وموچه‌ی مانگانه‌ و دابین كردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشان، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری وخۆبه‌خشی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا. سه‌ره‌تا ده‌زگای خێرخوازی به‌خشین وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دامه‌زرا له‌ساڵی (2009)، پاشان پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌ی كرد تا بوه‌ ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆو كارا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی خێرخوازیدا.

به‌شه‌كانی ده‌زگا

به‌شی ته‌ندروستی ، به‌شی بێباوكان ، بەشیی خانوو دروستكردن ، بەشی خاوەن پێداویستی تایبەت ، بەشی رەخساندنی هەلی كار ، بەشی هاوكاری كەمدەرامەت و هەژاران ، بەشی كارەساتی سروشتی و حاڵەتی لە ناكاو ، بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكان ، بەشی نۆژەنكردنەوە

جێبەجێكردنی پرۆژەكان

سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان به‌سپۆنسه‌ری خێرخوازنه‌ و ده‌زگای خێرخوازی به‌خشین سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.

پرسیارە باوەكان
پرسیارە باوەكان

پرۆژەکانمان

پرۆژەی قوربانی

پرۆژەی قوربانی

زانیاری زیاتر بگرە

رەمەزانی پیرۆز

پرۆژەكانی مانگی پیرۆزی رەمەزان

زانیاری زیاتر بگرە

بەشی بێباوكان

كەفالەتی منداڵێكی بێباوك بكەن

زانیاری زیاتر بگرە

ببە بە خۆبەخش

بۆ ئەوەی وەك خۆبەخش لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بەخشین كار بكەیت ئەم زانیاریانە پر بكەرەوە

دەزگای خێرخوازی بەخشین

دەزگای خێرخوازی بەخشین

.....ببەخشن تا بەخشین بەردەوام بێت.....

© 2024 هەموو مافەکان پارێزراون.