Baxshin

دەزگاى خێرخوازى بەخشین سەرکەوتنى پرۆژەکانى ڕەمەزانى ٢٠٢٤ى ڕاگەیان

چالاکی ڕۆژانە
2024-05-14 13:35:15

بەخشین_میدیا:

دەزگاى خێرخوازى بەخشین بۆ مانگى پیرۆزى ڕەمەزانى ٢٠٢٤ ، بە پلانێکى تۆکمە لە چوارچێوەی پرۆگرامێکدا ژمارەیەک پرۆژەى ڕاگەیاند، پاش مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بەخشین سەرکەوتنى پرۆژەکانى رەمەزانى ڕاگەیاند و ئاشکراى کردووە، ڕێژەى سەرکەوتنى پرۆگرامەکەیان زۆرتربووە لە چاوەڕوانییەکانیان.

بەگوێرەى داتاکان نزیکەى 2 ملیار و 200 هەزار دینار بە 58 هەزار و 800 کەس دراوە لە سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگە و ئەوانەى پێویستیان بە هاوکارى خێرخوازان هەبووە.

بەخشین جەخت لەوە دەکاتەوە، هاوکارى و پاڵپشتى خێرخوازان لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان و دەرەوەى هەرێم و وڵاتانى ئەوروپا هۆکارى سەرکەوتنەکەبووە و سوپاسى پێشکەش بە سەرجەم خێرخوازان کرد.

بڵاوکردنەوەی
دەزگای خێرخوازی بەخشین

دەزگای خێرخوازی بەخشین

.....ببەخشن تا بەخشین بەردەوام بێت.....

© 2024 هەموو مافەکان پارێزراون.