Baxshin

ئاگادارییەک لە دەزگاى خێرخوازیى بەخشینەوە

2024-05-29 17:12:32

بەخشین میدیا:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

لەم ڕۆژانەدا چەند پەیج و ئەكاونتێكی ساختە و بێ دایك وباوك بەناوی دەزگای خێرخوازی بەخشینەوە لەهەوڵی چەواشەكاری و خەڵەتاندنی هاووڵاتیانی كوردستاندان و بانگەشەی ئەوە دەكەن كەوا ناویان لەتیروپشك دەرچوە و خەڵاتیان پێدەدرێت لە بەرامبەر بڕە پارەیەكدا، ئێمە لەدەزگای خێرخوازی بەخشینەوە بەسەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان ڕادەگەیەنین كە ئەو شێوازە لەكاركردن دوورە لەپرەنسیپ و بنەمای كاری دەزگاكەمانەوە، چونكە كاری دەزگاكەمان ئەوەیە وەك دەستێكی ئەمین تەنها لە ڕێگە فەرمیەكانی دەزگای بەخشینەوە (نوسینگە و نوێنەرایەتیەكانمان) بە شێوەی پڕكردنەوەی فۆرم ناوی هاوڵاتیان تۆمار دەكرێت و پاش بەدواداچوون لە رێگەی لیژنەوە هاوكاری دەكرێت،

بۆیە داواكارین لەجەماوەری كوردستان نەلەئێستا و نەلەداهاتودا بەو هەژمارە ساختانە نەخەڵەتێن و نەكەونە داوی ئەو جۆرە كەسانەوە چونكە نەلەدوور و نەلەنزیك پەیوەندیان نیە لەگەڵ دەزگاكەی ئێمەدا.

دەزگای خێرخوازی بەخشین

٢٩/٥/٢٠٢٤


 

ئەنجام

بڵاوکردنەوەی
دەزگای خێرخوازی بەخشین

دەزگای خێرخوازی بەخشین

.....ببەخشن تا بەخشین بەردەوام بێت.....

© 2024 هەموو مافەکان پارێزراون.