Baxshin

بەسەرکردنەوەی ماڵێکی هەژار - کەلار

2024-05-28 08:35:33

بەخشین میدیا:

دەزگاى خێرخوازیى بەخشین بۆ هاوکاریى کردنى خانەوادەیەکى هەژار، سەردانى قەزاى کەلاریى کرد و ئازار و خەمەکانى خانەوادەکەى لەنزیکەوە بینى و بڕیاریدا بە ڕاگەیاندنى کەمپینى کۆکردنەوەى هاوکاریى بۆیان.

خانەوادەکە لە باوک و دایک و چوار منداڵ پێکدێت، کە باوکەکە لەکاتى کارکردندا و توشى ڕووداوێک دەبێت و پشتى دەشکێت، بەهۆى هەژارییەوە تواناى وەرگرتنى چارەسەرى نابێت و بەوشێوەیە بەردەوام ژیان دەکات، تاکە ڕێگەى پەیداکردنى بژێوى ژیانى خانەوادەکە فرۆشتنى کارتى هێڵەکانى پەیوەندیکردنە.

دایکەکەش بەهۆى جەڵتەوە لە قسەکردن کەوتووە و لە دۆخێکى خراپى ژیانکردندایە، منداڵەکانیش بەهۆى هەژارییەوە ناچنەوە قوتابخانە.

بفەرموون بینەرى تەواوى بەرنامەکەبن..

 

 

 

ئەنجام

بڵاوکردنەوەی
دەزگای خێرخوازی بەخشین

دەزگای خێرخوازی بەخشین

.....ببەخشن تا بەخشین بەردەوام بێت.....

© 2024 هەموو مافەکان پارێزراون.