Baxshin

به‌خشین: له‌ڕێگای وشكانی و ده‌ریاییه‌وه‌ هاوكارییه‌كان ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ین

2024-05-26 14:13:02

بەخشین میدیا:

به‌رپرسێكی ده‌زگای‌ خێرخوازیی‌ به‌خشین ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هاوكاریه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی‌ وشكانیه‌وه‌ گه‌یاندووه‌ته‌ غه‌ززه‌، هه‌ركات هه‌ر وڵاتێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاڵا بخاته‌ سه‌ر كه‌شتیگه‌لی ئازادی‌ كه‌ له‌ توركیا چاوه‌ڕێیه‌ بۆ به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و كه‌رتی‌ غه‌ززه‌، ئه‌وا به‌خشین ئاماده‌یه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ هاوكاری‌ بنێرێت. 

به‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌واره‌ی‌ زایۆنییه‌وه‌ له‌ وڵاتان تاكو ئێستا كه‌شتیگه‌لی‌ ئازادی‌ له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ به‌ڕێ نه‌كه‌وتووه‌، كه‌ هه‌زاران تۆن خۆراك و هاوكاریی‌ له‌خۆ گرتووه‌ و به‌ مه‌به‌ستی‌ شكاندنی‌ گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه‌ ئاماده‌ كراوه‌. ده‌زگای‌ خێرخوازیی‌ به‌خشینیش یه‌كێكه‌ له‌و ڕێكخراوه‌ جیهانییانه‌ی‌ هاوكاریی‌ بۆ ئاواره‌كانی‌ غه‌ززه‌ ئاماده‌ كردووه‌.

 

ئەنجام

بڵاوکردنەوەی
دەزگای خێرخوازی بەخشین

دەزگای خێرخوازی بەخشین

.....ببەخشن تا بەخشین بەردەوام بێت.....

© 2024 هەموو مافەکان پارێزراون.